هاونیشتمانانی به‌ڕێز! خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کوردستان! له هاوینی ئه‌مساڵدا ده‌وره‌ی چوارساڵه‌ی سه‌رکۆماریی محه‌ممه‌د خاته‌می کۆتایی پێ دێ‌و به پێی به‌رنامه‌ی داڕێژراوی شوورای نیگابان، رۆژی 27ی جۆزه‌ردان بۆ نۆهه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رکۆماریی هه‌ڵبژاردن ده‌کرێ. رێژیم ئه‌مجاره‌ش وه‌ک رابردوو له هه‌موو پیلانێک که‌ڵک وه‌رده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بکێشێته سه‌ر سندووقه‌کانی دهنگدانو به‌م چه‌شنه رواڵه‌تێکی شهرعیو دێموکراتیک بدا به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی. به‌ڵام ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی چه‌ند ساڵی دوایی ئه‌وه ده‌رده‌خا که خه‌ڵک ئه‌مجاره‌ش زۆر به که‌می بچنه نێو گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنێک که به‌هۆی کۆماری ئیسلامی، ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک به‌ڕێوه ده‌چێ. پێویسته هێندێک به وردی سه‌رنجی هۆکاره‌کانی دڵساردی‌و بێزاریی خه‌ڵک له شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له کۆماری ئیسلامی‌دا بده‌ین. سیستمی حکوومه‌تیی کۆماری ئیسلامی خۆی له خۆیدا له‌سه‌ر بناغه‌ی دوو چه‌مکی دژ به یه‌ک دامه‌زراوه‌و یاسا بنچینهیییهکهشی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و دوو چه‌مکه‌یه؛ یه‌که‌م کۆماری یا "جمهوریت" به واتای سیستمێکی دێموکراتیک‌و دامه‌زراو له‌سه‌ر بناغه‌ی دهنگو ئیراده‌ی خه‌ڵکه؛ دووهه‌م ئیسلامی، پشتبه‌ستوو به ده‌ستوورو یاسای ئاسمانی‌و نه‌گۆڕو بێ‌نیاز له ویست‌و ئیراده‌ی خه‌ڵک. له‌و سیستمه‌دا ئه‌وه‌ی که ده‌کرێ نیشانده‌ری ئیراده‌ی خه‌ڵک بێ، (سه‌رکۆمارو نوێنه‌رانی مهجلیسو...)ـه‌و لایه‌که‌ی دیکه که خۆ به پارێزه‌ری یاسا ئایینییه‌کان ده‌زانێ وه‌لیی فه‌قیهه که هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی به ده‌سته، بێئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر هیچ نیهادێکدا وه‌ڵامده‌ر بێ. سه‌رکۆماریش که به‌ڕواڵه‌ت سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی بهڕێوهبهریو هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵکه، بێدهسهڵاتو وه‌ڵامده‌ر به وه‌لیی فه‌قیهه. به واتایه‌کی دیکه له‌و رێژیمه‌دا نه هه‌ڵبژاردن بایه‌خێکی هه‌یه‌و نه هه‌ڵبژێردراو ده‌توانێ ئه‌رکی نوێنه‌رایه‌تیی خۆی به‌ڕێوه به‌رێ. ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی له رێژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه که هه‌ڵبژاردنه‌کان ناتوانن کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان له دێموکراتیزه‌کردنی وڵات‌و یاسا‌و رێساکانیدا ببێ. خه‌ڵکی ئاگا‌و وشیاری ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردوودا ئه‌و راستییانهیان به باشی ته‌جروبه کردوه، بۆیه فریوی پیلان‌و ته‌بلیغاته‌کانی رێژیم ناخۆن‌و له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری ناکه‌ن. دوای تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر به‌شداریی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری له دوو ده‌وره‌ی پێشوودا، به هیواو ئاواتی ئاڵوگۆڕی بنچینه‌یی له نیزام‌و سه‌قامگیرکردنی دێموکراسی، ئێستا خه‌ڵک به‌شداری له به‌خاک ئه‌سپاردنی ته‌وه‌هومی ئیسڵاحپهزیریی رێژیم‌دا ده‌که‌ن. یه‌کێک له کۆسپه سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌ر رێگای دێموکراسی له رێژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا، ههڵاواردنو جیاوازیدانانێکه که یاسای بنه‌ڕه‌تی یا قانوونی ئه‌ساسی خوڵقاندوویهتیو نیوه‌ی کۆمه‌ڵ واته ژنان له مافی خۆ کاندیداکردن بۆ پۆستی سه‌رکۆماری بێبه‌ش ده‌کا. له لایه‌ک ژنان وه‌ک نیوه‌ی کۆمه‌ڵ به پێی یاسا له مافێکی دێموکراتیک بێبه‌ش دهکریو له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌و به بیانوویه‌کی دیکه که‌مایه‌تییه‌کی به‌هێزی سوننی مه‌زهه‌بی وڵات که به‌شێکی به‌رچاوی خه‌ڵکی کوردیش ده‌گرێته‌وه، له مافی خۆکاندیداکردن بۆ سه‌رکۆماری مه‌حرووم ده‌کرێن، ئه‌وه که‌مایه‌تییه ئایینییه‌کانی دیکه‌ش وه‌ک یه‌هوودی، مهسیحیو زه‌رده‌شتی‌و ته‌نانه‌ت به‌شێک له شیعه مه‌زهه‌به‌کانیش ده‌گرێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه جارێکی دیکه دابه‌شکردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به خودی‌و غه‌یره خودی‌و ره‌دکردنه‌وه‌ی سه‌ڵاحییه‌تی کاندیدا غه‌یره خودییه‌کان له‌لایه‌ن شوواری پاوانخوازو به‌ده‌سه‌ڵاتی نیگابان، به‌روونی نێوه‌رۆکی غه‌یره دێموکراتیکی هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا ده‌رده‌خا. به‌شدارنه‌بوونی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی دووهه‌می شووراکانی شار‌و دێ‌و مه‌جلیسی حه‌وته‌مدا روونترین په‌یامێک بوو که به کاربه‌ده‌ستانی رێژیم دراوه که ده‌ورانی هیوابهستنی خه‌ڵکی به سندووقه‌کانی ده‌نگدان له رێژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا ته‌واو بوه‌و خاڵی کۆتایی له‌سه‌ر دانراوه. ئه‌گه‌ر گه‌لانی ئێران به‌گشتی ئه‌زموونی تاڵی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی 26 ساڵه‌ی کۆماری ئیسلامی‌یان تێپه‌ڕ کردوه، گه‌لی کورد وه‌ک ئاڵاهه‌ڵگری خه‌بات دژی دیکتاتۆری‌و سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌و شانازییهشی پێ به‌خشراوه که به پشتبه‌ستن به خه‌باتی نه‌پساوه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و دابینکردنی ئازادی‌و دێموکراسی‌و رێزگرتن له مافی مرۆڤ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریشدا هوشیارانه‌و ئاگایانه هه‌ڵسوکه‌وتی کردوه‌و په‌یامی روون‌و شه‌فافی خۆی ناردوه‌و هه‌ڵوێستی شیاوی گرتوه. گه‌لی کورد له مێژه زوڵم‌و زۆری کاربه‌ده‌ستانی نیزام‌و سیاسه‌تی ههڵاواردنو جیاکردنه‌وه‌و به پله دوو دانانی هاونیشتمانانی کوردی له ئێران‌دا به قووڵی هه‌ست پێ کردوه. بۆیه جارێکی دیکه سیاسه‌تی ریاکارانه، بزه‌ی درۆزنانه‌و فریوکارانه‌ی هیچ کاندیدایه‌کی سهرکۆماریو هه‌وڵی نه‌زۆکی هیچ ده‌سته‌و تاقمێک با له ژێر ناوی ئیسڵاحخوازانی کوردیش‌دا بێ‌و بیهه‌وێ له ئاستی به‌رزی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد که‌ڵک وهربگرێو نێوه‌رۆکی داوا سه‌ره‌کییه‌کانی کورد ئه‌وه‌نده دابه‌زێنێ تا له چوارچێوه‌ی ته‌سکی یاسا بنه‌ڕه‌تییه ناته‌واوو غه‌یره دێموکراتیکییه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا جێی بێته‌وه‌و ته‌نیا پشت به به‌ڵێنێکی ته‌بلیغاتیی پێش هه‌ڵبژاردنی که‌سێک که ئه‌گه‌ر ههڵیشبژێردرێ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنی نیه، ببهستێو، به‌و شێوه مه‌شرووعییه‌ت به رێژیمی نامه‌شرووعی کۆماری ئیسلامی بده‌ن، هه‌ر له ئێستاوه له‌گه‌ڵ شکست به‌ره‌وڕوو ده‌بێ. ئاڵوگۆڕه‌کانی جیهان بهگشتیو رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بهتایبهتیو رێکه‌وتنی شه‌پۆلی دێموکراسیخوازیو ئازدی مه‌یدانی هه‌ڵسووڕانی به رێژیمه دیکاتۆرو سهرهڕۆو کۆنه‌په‌رسته‌کان رۆژ له دوای رۆژ ته‌نگه‌به‌رتر کردوه. نیزامی دیکتاتۆری ئێرانیش مه‌حکووم به نهمانو له‌نێو چوونه‌و وه‌ڕێخستنی شانۆی هه‌ڵبژاردن ناتوانێ یارمه‌تی به مانه‌وه‌و له‌سه‌ر پێ راوه‌ستانی بکا. ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئێران بهگشتیو گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی به‌رانبه‌ر به هه‌ڵبژاردنی شووراکانی شار‌و دێ‌و مه‌جلیسی حه‌وته‌م سارد‌و بێتهفاوهت بوون، ئه‌مجاره په‌یامی خۆیان به نه‌چوونه سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری به گوێی نه‌بیسی ویلایه‌تی فه‌قیه ده‌گه‌یه‌نن. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و فاکتۆرانه که باسمان کردن، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆهه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رکۆماری ته‌حریم ده‌کاو داوا له هاونیشتمانانی به‌ڕێز بهگشتیو خه‌ڵکی خه‌باتکارو کۆڵنه‌ده‌ری کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌کا که له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شداری نهکهنو به‌م چه‌شنه بۆ جارێکی دیکه په‌یامێکی روون‌و ئاشکرا بۆ بیروڕای گشتیی جیهانی بنێرن که خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و نیزامه‌یان له ته‌واوه‌تی خۆیدا ره‌ت کردۆته‌وه.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌فته‌ری سیاسی |