ئه‌شکه‌نجه‌ی گیراوان له ئێران‌دا به‌رده‌وامه ره‌شید حه‌یده‌ری 28ی ئاوریلی 2005 |
رێکخراوی چاودێریی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌واڵێکدا له‌ژێر سه‌ردێڕی "ئه‌شکه‌نجه له جیهاندا" ناوی ئه‌و کۆمه‌ڵه وڵاتانه‌ی بڵاو کردۆته‌وه که له‌به‌رامبه‌ر گیراوان و گومانلێکراواندا له ئه‌شکه‌نجه که‌ڵکوه‌رده‌گرن. ئێران، وه‌ک ره‌سمی هه‌میشه‌یی، نێوی له‌نێو ئه‌و کۆمه‌ڵه وڵاتانه‌دا هاتووه و وه‌ک یه‌کێک له پێشێلکه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤ به‌تایبه‌ت له رێگای به‌کارهێنانی ئه‌شکه‌نجه‌وه ناسێنراوه.
له‌و هه‌واڵه‌دا، رێکخراوی ئاماژه‌پێکراو له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌ی گیراوان له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌کانیانه‌وه ده‌نووسێت: "به‌شێک له‌و حکوومه‌تانه به‌بیانووی شه‌ڕکردن له‌دژی تیرۆریزم پاساوی پێشێلکارییه‌کانیان ده‌ده‌نه‌وه. به‌شێکی دیکه‌ش دوژمنی نێوخۆیی به‌بیانوو دێننه‌وه."
به‌ڵام رێکخراوی چاودێریی مافه‌کانی مرۆڤ هه‌مووی ئه‌و بیانووانه ره‌تده‌کاته‌وه و پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت که: "ئه‌شکه‌نجه ئاکامی ترس و تۆقاندنی درێژخایه‌نی به‌دواوه ده‌بێت، ژیانی گیراوان له‌نێو ده‌بات، هه‌ست و سۆز و به‌زه‌یی ئینسانی له لێکۆڵه‌ران دهستێنێتهوهو، هه‌ر وه‌ک ده‌شزانرێت، بێئهملا و ئه‌ولا له‌لایه‌ن پێوه‌ره په‌سندکراوه جیهانییه‌کانه‌وه قه‌ده‌خه‌کراوه."
ئاماژه‌کردن به ئێران، وه‌ک به‌کارهێنه‌ری ئه‌شکه‌نجه، له حاڵێکدایه که شۆرای چاودێری (شورای نگهبان)ی رێژیمی کۆماری ئیسلامی له 6 ی مانگی مای ساڵی 2004دا، یاسایه‌کی په‌سندکرد که به‌کارهێنانی ئه‌شکه‌نجه دژبه گیراوان له ئێران‌دا قه‌ده‌خه ده‌کات. به‌ڵام وادیاره ئه‌و یاسایه ته‌نیا جه‌وهه‌ری سه‌ر کاغه‌ز بووه و کاربه‌ده‌ستانی رێژیم به‌خه‌یاڵی خاوی خۆیان بۆ چاوبه‌ست کردنی بیروڕای گشتی و به‌هه‌ڵه‌دا بردنی رێکخراو و کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کانی نێوخۆیی و جیهانی و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه رێکخراوی چاودێریی مافه‌کانی مرۆڤ په‌سندیان کردووه نه‌ک له‌به‌ر نیازپاکی و بڕوای قووڵ و بته‌ویان به ئازادیی و سه‌روه‌ریی مرۆڤ و مافه سروشتی و بێئهملاو ئهولاکانی ئه‌وان که له بانگجاڕی جیهانیدا په‌سند کراون. بێناوه‌رۆک بوونی یاسای قه‌ده‌خه‌کردنی ئه‌شکه‌نجه له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه، له هه‌واڵی ئاماژه‌پێکراوی رێکخراوی چاودێریی مافه‌کانی مرۆڤدا زیاتر خۆی ده‌رده‌خات که ده‌ڵێت:
"بۆ سزادانی مخالفین له ئێران‌دا، له ئه‌شکه‌نجه و هه‌ڵسوکه‌وتی خراپ له گرتووخانه‌کاندا، له‌وانه گرتووخانه‌ی تاکه‌که‌سیی نادیار، به‌رده‌وام که‌ڵک وه‌رده‌گیرێت. ئه‌شکه‌نجه زۆر جاران له به‌ندیخانه نهێنی و نایاسایییهکاندا و له ناوه‌نده‌کانی لێپرسینه‌وه‌دا، که له‌لایه‌ن ده‌زگا ئیتلاعاتییه‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن و به‌تایبه‌ت له دژی ئه‌و که‌سانه به‌کار هێنراون که به‌تاوانی به‌ئاشتیانه ده‌ربڕینی راوبۆچوونی سیاسیی خۆیان زیندانی کراون، جێبه‌جێ ده‌کرێت."
له درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه:
" که‌ڵک وه‌رگرتن له گرتووخانه‌ی تاکه‌که‌سیی درێژخایهنو، زۆربه‌ی کات له تاکهسلوولیی بچووک له قاتی بنه‌وه‌ی گرتووخانه‌دا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه که ئیراده‌ی گیراوان تێکبشکێنن و به‌زۆر دانیان به تاوانه‌کانیاندا پێبنێن و به‌م جۆره له‌سه‌ر هه‌ڤاڵ و هاوکاره‌کانیان زانیاری وه‌ده‌ست بخه‌ن. رێگه‌نه‌دان به گیراوان بۆ ده‌ست پێڕاگه‌ییشتن به پارێزه‌ر، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیعترافه تۆمارکراوه‌کانی سه‌ر ویدیو، گرتووخانه‌ی تاکه‌که‌سیی درێژخایه‌ن که‌شێکی ئه‌وتۆ ده‌خوڵقێنێ که تیایدا گیراوان هیچ شوێنێک نابینن بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌فتاره خراپانه‌ی له‌گه‌ڵیان کراوه، په‌نای بۆ به‌رن."
رێکخراوی چاودێریی مافه‌کانی مرۆڤ له کۆتایی هه‌واڵه‌که‌یدا ئاماژه به ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی گیراوان ده‌کات و ده‌نووسێ:
"هه‌روه‌ها ئه‌شکه‌نجه و ئازاری جه‌سته‌یی توند، به‌تایبه‌ت له دژی خوێندکاره چالاکه‌کان و که‌سانی دیکه که وه‌ک نووسه‌ر و رووناکبیره ناسراوه‌کان، له نێو خه‌ڵکدا به‌رجه‌سته نین، به‌کار هێنراوه."
روون نیه که ئایا به‌کار هێنانی ئه‌شکه‌نجه دژ به گیراوان له ئێران‌دا، دژکرده‌وه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه و به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئورووپایی به‌دواوه ده‌بێت که له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی وتووێژی ره‌خنه‌گرانه ده‌چنه پێش و باشتر کردنی وه‌زعی مافه‌کانی مرۆڤیان له ئێران‌دا له به‌رنامه‌ی کار دایه، یان راست وه‌ک یاسای قه‌ده‌خه‌کردنی ئه‌شکه‌نجه له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه ئه‌م هه‌واڵه‌ش ده‌بێته جه‌وهه‌ری سه‌ر کاغه‌ز و پشتگوێ ده‌خرێت.
سه‌رچاوه:
رێکخراوی چاودێریی مافه‌کانی مرۆڤ
تحریم انتخا با ت شروع راه نجا ت ! آ ریز- دا را ب پور آ وریل 2005 آ لما ن فد را ل |
کا رنا مه و بیلا ن بیست وشش سال حکومت اسلامی را همگا ن آ گا هند و بحران مشروعییتی را که دامنگیر گردانندکان دستگاه حا کمه شده نیز واقفیم . جار و جنجال این بار هیئت حا کمه پیرا مون انتخا با ت ریا ست جمهوری با هر زمان دیگر فرق دارد . این‌بار گزینه ای بنام فریب را نمی‌شود به توده های سرخورده از وعد و وعید های گذشته ، به آسانی حقنه کرد . شعار های رنگ با خته همیشگی رژیم در نماز جمعه ها نیز کارساز نیست . توسل به ترفند ها یی از قبیل دفاع از حقوق دست رفته « اقلیتها ی قومی ، کرد …… » و مبارزه با گرانی، تأمین حقوق کارگران، انتخا بات آزا د تها جم آ‌مریکا ، مبارزه با فساد و ریخت و پا شها ( بعنوان نمونه سخنا ن یکشنبه 17 آوریل اکبر اعلمی نما ینده مجلس ارتجا ع ) و مواردی از این قبیل هیچیک مفری برای برون رفت از بحران عمیق و فزا ینده ای که رژیم را در چنبره خود گرفتار نخوا هد بود .
ترفند فریبکارانه رفراندوم که مبتکر آن از بنیا نگذارا ن سپاه محا فظ رژیم و از گردانندگان کلیدی بوده ، در مقطع خا صی مطرح شده که سرنگونی حکومت اسلامی اجتناب نا پذیر مینما یا ند .در واقع راهی برای گریز از این وا قعییت نیست ، اما علی‌رغم حقا نیت این امر تا ریخی ، پاره ای از مدا حا ن رژیم فقا هتی هم به لباس آزادیخواهی درآمده ودر پشت این شعا ر زرق و برقدار به سینه کوبی مشغو لند .
در اینکه رفراندوم یک گزینه مترقی و را هکاری برای حق دخا لت مردم در سرنوشت سیاسی خودشان محسوب می‌گردد ، شکی نیست . اما طرا حان شعار رفراندوم درایران دیکتاتورزده ، « راه کار » مشخصی ندارند. آنها در برابر این پرسش که : چگونه در چار چوب قوانین تحجری رزیمی که کلیدی ترین بندها ی قا نون اسا سیش به 1400 سال پیش مربوط است ، می‌توان سرنوشت سیا سی کشور را رقم زد ؟؟ عا جزند.. بر همین مبنا اگر به بند های 91 تا 99 و 110 قانون اساسی رژیم جمهوری اسلامی نظری بیافکنید و در خا تمه به آخرین بند این قانون ( بند 177 ) تأمل و تعمقی کوتا ه دا شته با شید؟ آنگاه خوا هید دید که جنا ب « سازگا را » ی پا سدار پیشین رژیم و گروهها ی عا فیت جو و دنبا له رو وی ، که مد ا حا ن پیشین رژیم معلوم الحال اسلامی بودند ، چه دام جدیدی در مسیر مبارزات نوین خلقهای ایران گسترانیده و مترصد فرود آوردن ضربه مهلکتری از دوم خرداد بر پیکر مبارزین راستین که هما نا مردم به جا ن آمده اند ، هستند . برای هر انسا ن آزاده روشن است که رژیم وا پسگرای ایران هر گز اجازه یک رفراندوم وا قعی و آزاد را بکسی نخواهد داد. بنا بر این طرا حا ن شعار بزک خورده رفراندوم یا به خو شخیا لی دچار شده ؟ یا کمر به نجا ت رزیم بسته و به فریبکاری متوسل شده اند . که این دومی صد البته به وا قعییت نزدیک‌تر است .
رژیمی که تحمل و « منتظری طراح ولا یت فقیه » و« حجاریان » تئوری پرداز!! جبهه نجات رژیم ( دوم خرداد ) و« آغا جری »،و « اشکوری » و پا سدار ها ی پیشین از آن جمله رضا جلایی پور وغیره را ندارد ، رژیمی که در تکا پوی نجا ت خود آشکارا ا ز آ‌مریکا « شیطا ن بزرگ قبلی و طرف مذاکره فعلی » میخوا هد تضمین عدم سرنگونیش را بکند ، رژیمی که برای عضویت در سازما ن تجارت جها نی به چاکر منشی و گدا یی از ایالات متحده روی آورده تا بربحران عمیق خود فا ئق گردد ، رژیمی که چوب حراج بر منا بع نفتی زده و با منعقد سا ختن قرار داد های نکبت بار برای بقأ خود به هرتر فند دیگری حتی سا ختن بمب اتمی روی آورده ، چگونه اجازه خوا هد داد که علیه م‌و جو دیت اش رفرا ندوم بر پا شود ؟ ! آنهم در چار چوب قوا نینی که تما می اقتدار در دست « مقام رهبری ولایت فقیه » به مثا به « یگا نه مرجع مصلحت اندیش نظام »نهفته ا ست و کسی را یا رای رودر رویی با وی نیست .!!!
بنا بر این اگراز دفاع نسنجیده تعدادی نا آگاه و یا به عبارتی خوش بینا ن کم تجربه که دنبا له رو افراد عا فیت طلبی همچون « فرخ نگهدار » و « خا نبابا تهرانی » شده اند بگذریم ، رفرا ندوم وا قعی تنها پس از سر نگونی رژیم جمهوری اسلا می و در وا قع در شرایط آزاد و دمکرا تیک قا بل تحقق است و بس .
تحریم انتخا با ت آینده برای « ریا ست جمهوری اسلا می » از سوی همه اقشار و طبقات مختلف در دا خل کشور، کل نظام و سیستم حا کم بر آ ن را که منتج از قا نون ارتجا عی جمهوری اسلا می است ، به چا لش خوا هد کشید و مشر وعییت آنرا در انظار افکار عمومی جها ن و حتی رژیمهای اروپا یی (بریتا نیا فرا نسه و ایتا لیا ، آلما ن ) به زیر سئوا ل خوا هد برد . این مبارزه جدی ، را ه را برای دور جدیدی از مبارزات رودر رو با رژیم حا کم خوا هد گشود و اپو زیسیون دا خل کشور را در عرصه پیکار نها یی تقو یت خوا هد کرد . فرا موش نکنیم که پس ازشکست محتمل رژیم در بر گزاری انتخا با ت فر ما یشی ، سا لروز بخون کشیده شده قیا م دا نشجو یا ن (18 تیر ) نیز عر صه منا سبی برای تعرض به حکومتیا ن و برآمد توده ای است . شعا ر : تحریم انتخا با ت شروع راه نجات ، بهتر است از هم اکنون به یک شعا ر فرا گیر تبدیل گردد . هر گو نه مسا محه و بی تو جه‌ی به این امر پیا مد فا جعه باری را بد نبا ل خوا هد داشت . اپو زسیون خا رج از کشور از آن‌جا که در تحولا ت آینده نقش اسا سی نخوا هد دا شت، بهتر است اتحاد مشروط و تاکتیکی را بمنظور پشتیبا نی از مبارزا ت دا خل کش‌و آغاز کند. مشا جره بر سر نوع حکومت و ایجا د « شورا ی رهبری » و... مقولا تی از این دست جز اتلاف وقت و صرف انرژی نتیجه ای نخوا هد داد .
مضا فأ اینکه ، بعلت اختلا فا ت عدیده ا پوزیسیون ، تبعییت نیروی دا خل نه ا ز « رهبری » خا رج کشور ، که از نیروی بر آمدهء مبا رزا ت مستقیم توده ها خوا هد بود . از همین رو ، اتحاد خلقها ی تحت ستم ضا من اجرا یی ایرا ن آزاد ودمکرا تیک است و بر سمیت شنا ختن ملیتها ی ایرا ن بعنوان یک وا قعییت ، مبنا ی هر گو نه توا فق سیا سی و تدوین قا نون اسا سی ن‌و ین در ایران خوا هد گشت .
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران قوربانیی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه ره‌شید حه‌یده‌ری
|
پێناسه‌ی چه‌مکی تیرۆریزم بریتییه له به‌کارهێنانی هه‌ڕه‌شه و توندوتیژی له دژی خه‌ڵکی ئاسایی و سیڤیل به‌مه‌به‌ستی گه‌ییشتن به ئامانجی سیاسی، ئایینی یان ئیدیولۆژی و ئامرازێکه بۆ له‌نێوبردن و تۆقاندنی مخالفین و کپ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی ره‌خنه و ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وان.
تیرۆریزم دیارده‌یه‌کی نوێی تایبه‌ت به سه‌رده‌می ئه‌وڕۆ نییه. به‌ڵکو رابردوویه‌کی کۆنی هه‌یه و سه‌رچاوه مێژوویییه‌کان سه‌ره‌تاکه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ کۆتایی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م. ئه‌م دیارده ناحه‌زه به تێپه‌ڕبوونی زه‌مان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا شێواز و قه‌واره‌ی نوێ و کوشنده‌تری به خۆوه گرتووه.
تیرۆریزم کوشتن، بۆمب ته‌قاندنه‌وه، رفاندنی فڕۆکه، گرتنی بارمته و به‌م دواییه‌ش کرداری خۆکوژی له خۆ ده‌گرێت. خاڵی جێگای سه‌رنج له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆریزمدا ئه‌وه‌یه که کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ته‌نیا تایبه‌ت به تاکه که‌س یان گرووپ و تاقمی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌بووه و نییه، به‌ڵکوو که‌ره‌سته و ئامرازی ده‌ستی ده‌وڵه‌تانی توتالیته‌ر و زۆرداریش بووه و دیکتاتۆره‌کان به‌زۆری هه‌ر کات هه‌ستیان به له مه‌ترسی که‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی شووم و نامه‌شرووعی خۆیان کردبێت، نامرۆڤانه په‌نایان بۆ بردووه و له‌و رێگایه‌وه مخالفینی خۆیان داپڵۆساندووه و له‌نێویان بردوون.
ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتدارانه، که له تیرۆریزمی سیاسی به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی مخالفینی خۆیان که‌ڵکیان وه‌رگرتووه، که‌م و زۆر له مێژوودا ناویان هاتووه و مێژوونووسان له نێویاندا هیتله‌ر، موسولینی و ستالین به سه‌رقافڵه‌ی ئه‌و کاروانه ده‌ناسێنن و له ریزی پێشه‌وه‌ی کاروانه‌که‌دا دایان ده‌نێن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رکردانه‌ی ئاماژه‌یان پێکرا نموونه‌ی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی له مێژووی مرۆڤایه‌تیدان ئه‌وا کۆماری ئیسلامیی ئێران نموونه‌ی زیندووی ئه‌و کرداره ناپه‌سنده له دونیای پێشکه‌وتووی ئهوڕۆدایه. ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌ڕۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران له کوشتنی مخالفینی سیاسیی خۆیاندا هێنده بێڕوحمانه جووڵاونه‌ته‌وه که رووی قاره‌مانانی مێژووی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تییان سپی کردووه. ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌دا، پتر له هه‌موو لایه‌ک بووه‌ته ئامانجی تیرۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران و زیانی قورسی لێکه‌وتووه، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووه. تیرۆری رێبه‌رانی شه‌هیدمان دوکتور قاسملوو له وییه‌ن و دوکتور سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی له به‌رلین و ده‌یان تێکۆشه‌ری دیکه‌ی حیزبه‌که‌مان به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر بۆ سه‌لماندنی راستیی ئه‌و قسه‌یه‌ن.
به‌ڕێزان!
ئێمه لێره‌دا کۆ بووینه‌ته‌وه تا رێز له شه‌هیدانی حیزبه‌که‌مان به‌گشتی بگرین. به‌ڵام ئه‌و دوو شه‌هیده‌ی ئه‌وڕۆ سه‌ردانی گڵکۆی پیرۆزیانمان کرد خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هاوبه‌شن. ئه‌وان هه‌ر دووک قوربانیی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.
به‌ڵێ، شه‌هیدان کامران هیدایه‌تی ناسراو به ئه‌بووبه‌کری هیدایه‌تی و که‌ریم محه‌ممه‌دزاده، وه‌ک زۆر له تێکۆشه‌رانی دیکه‌ی حیزبه‌که‌مان، قوربانیی تۆڕی تیرۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران له ئورووپا دان. تیرۆرێک که کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی رێژیمی له پشته‌وه بوو و ئامانجی تۆقاندن و له نێو بردنی تێکۆشه‌رانی حیزب و له ئاکامدا، بێده‌نگ کردنی جووڵانه‌وه‌ی ره‌وای گه‌له‌که‌مان بوو.
ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆکی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تادا بۆ لایه‌نگرانی مافی گه‌لان و دیموکراسی و ئاشتی و ئاسایش له جیهاندا ناڕوون بوو، پاش بڕیاری ئازایانه‌ی دادگای بێرلین، که له‌ودا رێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی وه‌ک تاوانبارانی سه‌ره‌کیی ئه‌و تاوانه مه‌زنه ناسێنران، تیرۆریست بوونی کۆماری ئیسلامی به‌شێوه‌ی یاسایی سه‌لمێنرا و دڕنده‌یی سه‌رانی ئه‌و رێژیمه و بێڕێزی و بایه‌خ دانه‌نانی ئه‌وان بۆ به‌ها و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، زیاتر ئاشکرا بوو. ئێستا ئیتر ره‌چاوکردنی سیاسه‌تی تیرۆر و تۆقاندن له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه چی دیکه له که‌س شاراوه نییه. ته‌نانه‌ت شێوازی جێبه‌جێ کردنی تیرۆره‌کانیش بۆ هه‌موان ئاشکران. به ده‌رچوونی دوو فیلمی موسته‌نه‌د له‌سه‌ر تیرۆری تێکۆشه‌رانی حیزبه‌که‌مان، به‌تایبه‌ت تیرۆری شه‌هید کامران هیدایه‌تی و شه‌هید که‌ریم محه‌ممه‌دزاده، له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وانی سوئیدی، (ئۆسکار هێدین)ه‌وه باشتر و روونتر کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی کۆماری ئیسلامی په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌درێته‌وه و بۆ رای گشتی ئاشکرا ده‌بن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌و فیلمانه‌دا درکێندراون، تیرۆری تێکۆشه‌رانی حیزبه‌که‌مان به سێ قۆناخ‌دا تێده‌په‌ڕێ: له قۆناخی یه‌که‌مدا، گرووپێک گه‌ڵاڵه‌کان داده‌ڕێژێ. له قۆناخی دووه‌مدا، گرووپێکی به‌رپرس و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات په‌سندیان ده‌کا و له دوا قۆناخ‌دا، کۆماندۆی تیرۆر دڕندانه و به‌و په‌ڕی بێبهزهیییهوه ده‌که‌وێته گه‌ڕ و پلانه‌کان جێبه‌جێ ده‌کات.
له پرۆسه‌ی تیرۆری تێکۆشه‌رانی حیزبه‌که‌مان به‌گشتی، رۆڵی کاریگه‌ری به‌ناو باڵوێزخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی تیرۆرهکاندا جێگای سه‌رنج و لێوردبوونه‌وه‌یه. ئه‌و به‌ناو باڵوێزخانانه، له کاتی جێبه‌جێ کردنی تیرۆرهکاندا، له‌لایه‌ک شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی تیرۆریستان بوون و له‌لایه‌کی دیکه‌ش، به له ئیختیارنانی ئوتومبیلی سه‌فاره‌تخانه، رێگای تیرۆری موخالفین‌یان بۆ کۆماندۆی تیرۆر خۆش کردووه و کارئاسانی‌یان بۆ کردوون.
به‌ڕێزان!
ئه‌وه‌ی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆری ئه‌و دوو شه‌هیده‌دا، بۆ هه‌موو ئه‌ویندارانی ئازادیی گه‌له‌که‌مان و گشت ئازادیخوازان و لایه‌نگرانی ئاشتی، دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له جیهاندا ده‌بێ جێگای داخ و نیگه‌رانی بێت، ئاشکرا نه‌کرانی تا ئێستای ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و دوو کرده‌وه تیرۆریستییه‌یه، که بێگومان بێجگه له کۆماری ئیسلامیی ئێران ناتوانێ که‌سی دیکه‌ی له پشته‌وه بێت.
خاڵێکی دیکه‌ی جێگای سه‌رنج له سه‌ر کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له وڵاتی سوئیددا، نه‌رمی نیشاندانی پۆلیسی ئاساییشی سوئید له مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ تیرۆریستاندایه. هه‌ر به‌گوێره‌ی فیلمی موسته‌نه‌دی "کۆماندۆی تیرۆر" یه‌کێک له‌و تیرۆریستانه‌ی که ویستبووی باڵوێزی سعودیه له ستۆکهۆڵم تیرۆر بکات و ناوی "عه‌بدولڕه‌حمان بهنیهاشمی"یه، به‌بێ لێپرسینه‌وه و دادگایی کردن، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاساییشی سوئیده‌وه ده‌نێردرێته‌وه بۆ ئێران. هه‌ر ئه‌و تیرۆریسته چوار ساڵ دواتر، تاوانی میکونوس به‌ڕێوه ده‌بات. ئایا ئاوا کردارێک، به له‌به‌رچاو گرتنی رێز و بایه‌خی ئێجگار زۆری گه‌ل و حکوومه‌تی سوئید بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، جێگای پرسیار و له هه‌مان کاتدا مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه؟
به‌و هیوایه‌ی زۆرتر له‌وه نه‌خایه‌نێت و تاوانبار یان تاوانبارانی کرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی تیرۆری شه‌هیدان کامران هیدایه‌تی و که‌ریم محه‌ممه‌دزاده بۆ رای گشتی و به‌تایبه‌ت بۆ حیزبه‌که‌مان ئاشکرا بکرێت و تیرۆریستان سزای عادڵانه‌ی خۆیان وه‌رگرنه‌وه.
به هیوای ئه‌و رۆژه‌ی خۆری ئازادی وڵاته‌که‌مان رووناک بکاته‌وه و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی شه‌هیدانی دووروڵاتمان و باقیی شه‌هیدان رۆژی 10ی خاکه‌لێوه له کوردستانی ئازاد‌دا رێز لێ بگرین.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی شه‌هید کامران هیدایه‌تی و شه‌هید که‌ریم محه‌ممه‌دزاده و گشت شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی حیزب و گه‌ل.
مردن و سه‌رشۆڕی بۆ رێژیمی تیرۆریستپه‌روه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران
* ئه‌م نووسراوه‌یه به‌بۆنه‌ی 10ی خاکه‌لێوه، رۆژی شه‌هیدانی کوردستان، رۆژی 13ی خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر گڵکۆی شه‌هید کامران هیدایه‌تی، ناسراو به شه‌هید ئه‌بووبه‌کری هیدایه‌تی له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه خوێندرایه‌وه.
شه‌هید کامران هیدایه‌تی له ساڵی 1996 و شه‌هید که‌ریم محه‌ممه‌دزاده له ساڵی 1990 له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه له وڵاتی سوئید تیرۆر کران و په‌یکه‌ری پاکی هه‌ردوو شه‌هید له دوو گۆڕستانی جیاواز له ستۆکهۆڵم نێژراون.